دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کاتێک فەرمانی بە خەڵکی دەکرد بە کارێک لە کارەکان؛ فەرمانی بەوە دەکرد کە ئاسانە لەسەریان نەک قورس و ناڕەحەت، لە ترسی ئەوەی نەوەك نەتوانن بەردەوام بن لەسەری، و خۆیشی بە هەمان شێوە؛ كاری بە ئاسانترەكە دەكرد هەروەكو چۆن فەرمانی پێدەکردن، بەڵام ئەوان داوایان لێدەکرد کە ئەرکی قورسیان پێ بسپێرێت، چونکە پێیان وابوو کە پێویستیان بە زێدەڕۆیی هەیە لە ئەنجامدانی كردەوەدا بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان. دەیانووت: ئەی پێغەمبەری خودا، حاڵی ئێمە وەک حاڵی تۆ نییە، چونکە خوای گەورە لە گوناهەکانی پێشوو و داهاتووی تۆ خۆش بووە، ئەویش تووڕە دەبوو هەتاوەکو تووڕەییەكەی لەسەر ڕووخساری دەردەكەوت، پاشان دەیفەرموو: بەڕاستی من لە هەمووتان زیاتر لە خوا دەترسم و زاناترم سەبارەت بە ئەو، بۆیە ئەوە ئەنجام بدەن کە فەرمانتان پێدەکەم.