پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە هەموو پێغەمبەران خوای گەورە پشتیوانی لێکردوون، و نیشانە و موعجیزەی سەرسوڕهێنەری پێبەخشیوون کە بەڵگەن لەسەر پێغەمبەرایەتییان، و ئەوانەی ئەم موعیجزانە دەبینن وا دەخوازێت دەستبەجێ باوەڕ بە ڕاستگۆییان بهێنن، و مرۆڤی بێباوەڕ لە ئاست ئەم ڕكابەریەدا شکستی هێناوە بە شێوەیەک کە ناتوانێت لە خۆی دووری بخاتەوە، بەڵام ڕەنگە نکۆڵی لێبكات و سەرکێش بێت. و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نیشانە و موعجیزەکەی قورئانە کە خوای گەورە بە وەحی ناردوویەتی بۆی، بەهۆی ئەوەی موعجیزەی ئاشکرا و بەردەوامی تێدایە، و بەهۆی زۆری و گشتگیری سوودەكانی، و بانگەواز و بەڵگە و هەواڵدانی تێدایە سەبارەت بە ڕووداوەكانی داهاتوو؛ بۆیە سوودەکەی گشتگیرە بۆ ئامادەبوو و بۆ ئامادەنەبوو و بۆ ئەوانەی لە داهاتوو دێن، پاشان فەرمووی: هیوادارم کە زۆرترین شوێنکەوتووم هەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا.