explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان بهاتایە كۆششی دەكرد بۆ گوێڕایەڵی وپەرستنی الله، وزۆر كاری خێری جیاواز وپەرستنی ئەنجام دەدا زیاتر لە مانگەكانی تر؛ ئەمیش بەهۆی مەزنی وفەزڵی ئەو شەوانە، وبۆ گەڕان بە دوای فەزڵی شەوی قەدر.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئامۆژگاری کردن بە زۆر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وپەرستنەکان لە مانگی ڕەمەزاندا بەشێوەیەکی گشتی ودە شەوی کۆتایی ئەو مانگە بەتایبەتی.
  • دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان؛ لە شەوی بیست ویەكەوە دەستپێدەكات هەتاوەكو كۆتایی ئەو مانگە پیرۆزە.
  • سوننەتە مرۆڤ کاتە ڕێزدار وفەزڵدارەکان بە هەل بزانێت بۆئەوەى کردەوەى چاک وپەرستنیان تێدا ئەنجام بدات.