ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە دەی (دە ڕۆژ وشەوی) ناوەڕاستی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد ئەمیش بۆ ئەوەى بگەڕێت بە دواى شەوی قەدر، ساڵێکیان وەکو خووی ئاسایی خۆی ئیعتیکافی کرد هەتا گەیشتە شەوی بیست ویەک، ئەویش ئەو شەوەیە کە بەیانیەکەى لە ئیعتیکاف کردن دەردەچێت، پێی ڕاگەیەندرا کە شەوی قەدر لە دەی کۆتادایە بۆیە بە هاوەڵانی فەرموو: هەرکەسێک ئیعتیکافی کردووە لە دەی ناوەڕاستدا؛ ئەوا با لە ئیعتیکاف کردن بەردەوام بێت ولە دەى کۆتادا (دە ڕۆژ وشەوی) ئیعتیکاف بکات. وباسی ئەوەى کرد کە خواى گەورە پێی ڕاگەیاندووە بەڵام پاشان لە بیری دەرهێناوە، بەڵام لە خەوندا هەندێک شتی بینی کە نیشانەیە لەو ساڵەدا ئەویش بریتیە لە: سوجدە بردن لە نێو ئاو وقوڕدا سوجدەم دەبرد لە نوێژی بەیانی ڕۆژی بیست ویەکدا. خواى گەورە خەونەکەى پێغەمبەری لە ڕاستیدا بەدیهێنا -صلى اللە علیە وسلم-، لە شەوی بیست ویەکدا باران باری ومزگەوتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پایەکانی لە لقی دارخورما بوو وبنمیچەکەى (سەقفەکەى) لە لقەکانى دارخورما بوو، دڵۆپە ئاوەکانی باران هاتە نێو مزگەوتەوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوچەوانى شوێنەواری ئاو وقوڕ هەبوو لە بەیانی بیست ویەکدا.