پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دە ڕۆژ دائەبڕا بۆ پەرستنی خوای گەورە لە هەموو ڕەمەزانێک، لە سەرەتادا لە دە شەوی ناوەڕاستی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد بە ڕەجای ئەوەی کە شەوی قەدر یەکێک بێت لەو شەوانە، بەڵام کاتێک زانی لە دە شەوی کۆتاییدایە؛ لەو شەوانەدا ئیعتیکافی کرد، ولە ساڵەی کە تێیدا کۆچی دوایی کرد بیست شەوی کۆتایی ئیعتیکافی کرد وەکو زیاد کردنێک لە پەرستن ونزیک بوونەوە لە خوای گەورە.