لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتاوەكو وەفاتی كرد، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئیعتیكاف كردن* لە دەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، ئەمیش بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی شەوی قەدەر، وبەم شێوەیە بەردەوام بوو هەتاوەكو وەفاتی كرد، ولە پاش ئەو خێزانەكانی بەردەوام بوون لەسەر ئیعتیكاف كردن -ڕەزای خوایان لێبێت-. *(ئیعتیكاف: واتە مانەوە لە مزگەوت و بەجێنەهێشتنی بۆ ئەنجامدانی پەرستن)

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئیعتیکاف کردن لە مزگەوتدا؛ ڕێگەپێدراوە، تەنانەت بۆ ئافرەتانیش بەپێی ڕێكارە شەرعییەكان، وبە مەرجی دووربوون لە فیتنە.
  • جەختکراوەتەوە لەسەر ئیعتیکاف کردن بەتایبەت لە کۆتا دە ڕۆژی مانگی ڕەمەزان؛ چونکە بە بەردەوامی ئەمە کردەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە.
  • ئیعتیکاف کردن سونەتێکی بەردەوامە وحوکمەکە چەشپاوە وئیلغا نەکراوەتەوە (نەسخ نەکراوەتەوە)، چونکە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش خۆی ئیعتیکافیان دەکرد.