پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بیویستایە خۆی بشوات بەهۆی لەشگران بوونی ؛ سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد، پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر ئاوی دەهێنا ودەیكرد بەسەر هەموو لاشەیدا، پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژ ومووەكانیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە ئاو گەیشتووەتە بنی مووەكان، وپێستی تەڕ بووە، دواتر سێ جار ئاوی دەکرد بەسەر سەریدا، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد. وعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا.