explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت بە باوەڕەوە، وباوەڕی بە فەرزێتی ڕۆژووگرتن هەبێت وئەو پاداشتە زۆرەى خواى گەورە ئامادەى کردووە بۆ ڕۆژووگران، ومەبەستی لەم پەرستنەی ڕەزامەندی خواى گەورە بێت نەک بۆ ڕیا وڕوپامایی بێت ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووتری خۆش دەبێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵ وپلەوپایەى دڵسۆزبوون -ئیخلاص- لە ڕۆژووگرتن وهەموو پەرستن وکردەوە چاکەکاندا.