پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە دەرگایەك لە دەرگاكانی بەهەشت پێی دەووترێت: دەرگای ڕەیان، ڕۆژووگران لەو دەرگایەوە دەچنە بەهەشت لە ڕۆژی قیامەتدا، وهیچ یەكێك جگە لە ئەوان لەو دەرگایەوە ناچێتە بەهەشتەوە، بانگ دەكرێت: كوان ڕۆژووگران؟ بۆیە هەڵدەستن ودەچنە نێویەوە، وهیچ یەكێك جگە لە ئەوان لەو دەرگایەوە ناچێتە بەهەشتەوە، كاتێك كۆتا كەسیان چووە بەهەشتەوە؛ دەرگاكە دادەخرێت وچیتر هیچ یەكێكی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە.