پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیداوە بە هاتنی مانگی ڕەمەزان سێ شت ڕوودەدات: یەکەم: دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە وهیچ دەرگایەکی داناخرێت. دووەم: دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن وهیچ دەرگایەکی ناکرێتەوە. سێیەم: شەیتانەکان وجنۆکەکان کۆت وبەند دەکرێن، وناتوانن بگەن بەوەی پێش ڕەمەزان پێی دەگەشتن و ئەنجامیان دەدا. هەموو ئەمانە ڕێز وگەورەییە بۆ مانگی ڕەمەزان، و هاندانی چاكەکارانە بۆئەوەی زۆر پەرستن ئەنجام بدەن لە نوێژ وخێر وبەخشین وزیکر وخوێندنی قورئان، وە دوورکەوتنەوە لە تاوان وسەرپێچییەکان.