پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بە نیشتەجێ بووانی بەهەشت دەفەرموێت: ئەی خەڵکی بەهەشت، وەڵامی دەدەنەوە ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری، پەروەردگار دەفەرموێت: ئایا ڕازی بوون؟ دەڵێن: بەڵێ ڕازی بووین؛ ئایا چۆن ڕازی نابین لەكاتێكدا ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە! الله -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟ دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: بەردەوام لێتان ڕازی دەبم؛ وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم.