لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە». (حەسەن - باش) - (الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ناڕەحەتی وتاقیكردنەوە لە بەندەی ئیماندار جیا نابێتەوە؛ لە نەفسیدا (لە تەندروستی ولاشەی)، ولە منداڵەكانی (لە نەخۆشبوونیان یان مردنیان یان خراپبوونیان یان هتد)، ولە پارە وسامانەكەی (لە هەژاربوون و لەدەستدانی بازرگانی ودزی وخراپی بژێوی وكەمی ڕزق وهتد)، هەتاوەكو خوای گەورە بەهۆی ئەم ناڕەحەتیانەوە لە هەموو گوناهەكانی خۆشدەبێت وكاتێك دەگاتەوە بە خوای گەورە ؛ لە هەموو ئەو گوناهەکانی پاكی کردووەتەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • لە ڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندە ئیماندارەکانى ئەوەیە لە تاوان وگوناهەکانیان خۆش دەبێت لە دونیادا ؛ بەهۆی توشبوونیان بە کارەسات وناخۆشیەکانى دونیا.
  • ناڕەحەتی وتاقیكردنەوە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكان بەمەرجی بوونی ئیمان، بۆیە ئەگەر بەندە ئارامی گرت وناڕازی نەبوو ؛ پاداشت دەدرێتەوە.
  • هاندان بۆ ئارامگرتن لە هەموو كات وحاڵەتێكدا، لەو شتانەی پێی خۆشە ولە ئەوانەیشی پێی ناخۆشە، ئارام دەگرێت بۆئەوەی ئەو شتانەی خوای گەورە لەسەری واجبی كردووە ؛ جێبەجێی بكات، وئارام دەگرێت بۆئەوەی دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە، وبە هیوای پاداشتی الله یە ولە سزای دەترسێت.
  • كاتێك دەفەرموێت: (پیاو وئافرەت لە ئیمانداران) ؛ زیاد كردنی دەستەواژەی -مؤمنة- لە فەرموودەكە بەڵگەیە بۆ زیاتر جەختكردنەوە لەسەر ئەم پاداشتە بۆ ئافرەتان، ئەگەرنا تەنها وشەی -مؤمن- بەس بوو وئافرەتیشی دەگرتەوە؛ چونكە وشەی -مؤمن- تایبەت نییە بۆ پیاوان، بۆیە ئەگەر ئافرەتیش تووشی ناخۆشی وتاقیكردنەوە بێت وئارام بگرێت ؛ ئەویش بەهەمان شێوە پەیمانی پێدراوە كە پاداشت بدرێتەوە بە لێخۆشبوون لە گوناهـ وتاوانەكان.
  • ئەو شتەی ئازاری یەك لەدوای یەك لەسەر بەندە كەم دەكاتەوە بریتیە لە بەهیوا بوون بە فەزڵ وپلەی بەرز بەهۆی ئەو ناڕەحەتی وتاقیكردنەوانەوە.