لە جەریری كوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، «فەرمانی پێكردم كە چاوم وەربگێڕم (چاوم لابدەم لە سەیركردنی ئافرەتەکە)». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

جەریری كوڕی عبداللە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بەوەی پیاو سەیری ئافرەتێكی نامەحرەم دەكات لەناكاو وبە نا ئەنقەست؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێكرد بەوەی واجبە سەیری لایەكی تر بكات وچاوی لابدات لە سەیركردنی ئافرەتەكە ؛ هەركاتێك دركی پێكرد، وهیچ گوناهێكی لەسەر نییە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندان وئامۆژگاری بۆ پاراستنی چاو لە ئاست سەیركردنی نامەحرەم.
  • هۆشداریدان لە بەردەوام بوون لە سەیرکردنی ئەو شتەى سەیر كردنی حەرامکراوە ؛ ئەگەر لەناکاو چاوی کەوتە سەری بە نائەنقەست.
  • حەرامێتی سەیرکردنی ئافرەتی نامەحرەم حوکمێکی جێگیر بوو لەلای هاوەڵان بە بەڵگەى ئەوەى جەریر -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئەگەر کەسێک چاوی بکەوێتە سەر ئافرەتێک بە نائەنقەست -بێ مەبەست-، ئایا حوکمی وەکو حوکمی ئەو کەسە وایە کە بە ئەنقسەت نەزەر دەکات؟
  • گرنگیدانى شەریعەت بە بەرژەوەندییەکانى بەندەکان، سەیر كردنی ئافرەتی نامەحرەمی حەرامكردووە چونکە دەبێتە هۆی خراپەی زۆر لە دونیا وبۆ قیامەتیش.
  • گەڕانەوەى هاوەڵان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیار لێکردنی سەبارەت بەو شتەى ناڕوونە لەلایان، ودەبێت خەڵکی بەم شێوەیە بن وبگەڕێنەوە بۆ لای زانایان وپرسیاریان لێبکەن سەبارەت بەو بابەت ومەسەلانەى ڕوون نییە لەلایان ولێی تێناگەن.