لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بترسێت شەوڕەوی دەکات، وئەوەی زوو شەوڕەوی بکات دەگاتە شوێنی مەبەست. بە دڵنیاییەوە، پاداشتی خودا زۆر بەنرخە. بە دڵنیاییەوە، پاداشتی خودا بەهەشتە». صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەوەى لە خواى گەورە دەترسێت با دوور بکەوێتەوە لە تاوان وسەرپێچیەکان وکۆشش بکات لە پەرستنی خودا، چونکە پاداشتی خودا زۆر بەنرخە، ئەم پاداشتەش بەهەشتە کە تەنها بە بەخشینی نەفس وماڵ دەتوانرێت نرخە بەهادارەکەى بدرێت.