explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات سەبارەت بەچوون بۆ لای فاڵگرەوەکان - ئەمیش هەموو کاهین وئەستێرەناس وهتد دەگرێتەوە ؛ لەئەوانەى بانگەشەی زاینی غەیب دەکەن بەهۆی ئەو شتانەى بەکاریدەهێنن-، وتەنها داواکردنی شتێک لێیان سەبارەت بە غەیب ؛ خواى گەورە لە پاداشتی نوێژکردنی چل ڕۆژ بێبەشی دەکات، وئەمە سزای ئەم تاوانە گەورەیە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • حەرامبوونی فاڵگرتنەوە، وچوون بۆ لایان وپرسیارکردن لێیان سەبارەت بە غەیب ؛ هەمووی حەرامە.
  • لەوەیە مرۆڤ بێبەش بکرێت لە پاداشتی پەرستنەکان وەکو سزایەک بۆی لەسەر کردنی تاوان.
  • فەرموودەکە ؛ تێڕوانینی ئەستێرەکان وکوپیش دەگرێتەوە -ئەگەرچیش تەنها بۆ خوێندنەوە بێت- ؛ چونکە هەموو ئەمانە فاڵگرتنەوە وکیهانەتن وبانگەشەکردنی زانینی غەیبە.
  • ئەگەر ئەمە سزای ئەو کەسە بێت کە دەچێت بۆ لای فاڵگرەوەکان، ئەی دەبێت سزای فاڵگرەوەکە چۆن بێت ؟!
  • ئەگەر ئەو چل ڕۆژە نوێژ ئەنجامبدات ؛ فەرزێتی ئەم نوێژانەى لەسەر لادەچێت و واجب نیە لەسەری قەزایان بکاتەوە، بەڵام هیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت لەسەر ئەنجامدانیان.