پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- بۆی ڕوون کردینەوە کە ئەگەر نەهی کرد لە شتێک؛ ئەوا دەبێت لێی دوور بكەوینەوە، و ئەگەر فەرمانمان پێبکات بە شتێک؛ ئەوا دەبێت جێبەجێی بكەین هێندەی لە تواناماندایە. پاشان ئاگاداری کردینەوە بۆئەوەی وەکو هەندێک لە ئوممەتەکانی پێشوو نەبین کاتێک زۆر پرسیاریان كرد لە پێغەمبەرەکانیان لەگەڵ سەرپێچیکردنیان، بۆیە الله سزای دان بە جۆرەها سزای سەخت وێران کار، کەواتە دەبێت ئێمە وەکو ئەوان نەبین بۆئەوەی لەناو نەچین هەروەکو چۆن ئەوان تیاچوون.