explain-icon

Bayani

یەکێک لە هاوەڵان -ڕەزاى خواى لێبێت- داواى کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی بکات بۆ شتێک سوودی بۆی هەبێت، ئەویش فەرمانیپێکرد کە توڕە نەبێت، وئەمیش ماناى ئەوەیە دوور بکەوێتەوە لەو هۆکارانەى دەبنە هۆی توڕەبوونی، وپێویستە زاڵ بێت بەسەر نەفسیدا ئەگەر تووشی توڕەیی بوو بەشێوەیەک توڕەییەکەى کوشتن ولێدان وجوێندانی وهتد لە شتە ناڕەواکانی لەگەڵدا نەبێت. وپیاوەکە چەند جارێ داواى وەسیەت وڕێنموێنی کرد، و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم ئامۆژگاریە زیاتر هیچی تری پێنەووت: (توڕە مەبە).

explain-icon

Daga Cikin Fa idodin Hadisin

  • هۆشداری وئاگادار کردنەوە لە تووڕە بوون وهۆکارەکانى چونکە هەموو شەڕێکی لە خۆ گرتووە، وئاگاداربوون ودوورکەوتنەوە لێی هەموو خێرێک لە خۆ دەگرێت.
  • توڕەبوون لەپێناو الله وەکو توڕەبوون کاتێک حەرامێک دەکرێت ؛ ئەمە لەتووڕەبوونی ستایشکراوە.
  • دووبارەکردنەوەى قسە لەکاتی پێویستی بۆئەوەى گوێگر لێی تێبگات ودرک بەگرنگی بکات.
  • فەزڵی داواکردنی وەسیەت وئامۆژگاری لە زانا.