explain-icon

Explanation

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە قورسترین شت لەسەر تەرازووی بەندە لە ڕۆژی قیامەتدا لە كردەوەكان وقسەكان بریتیە لە ڕەوشت جوانی، ئەمیش بە ڕوو خۆشی، وئازار نەدان، وچاكەكاری دێتە دی. خوای گەورە ڕقی لە ئەو كەسەیە كە كردەوە وقسەی ناشیرینە، ودەمشڕە وزمانی پیسە لەو قسانەی دەیڵێت.

explain-icon

Benefits from the Hadith

  • فەزڵ وپلە وپایەى ڕەوشت جوانى؛ چونکە دەبێتە هۆی ئەوەى خواى گەورە بەندەی خۆش بوێت، وبەندە چاکەکانى خودا خۆشیان بوێت، ومەزنترین شتە لەسەر تەرازووی بەندە لە ڕۆژی قیامەت.