ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە شەرمتر بوو زیاتر لە كچێكی تازە پێگەیشتوو كە هاوسەرگیری نەكردووە وهەڵسوكەوتی لەگەڵ مێرددا نەكردووە ولە ماڵەكەی خۆیدایە، و بەهۆی زۆر بەشەرمی كاتێك حەزی بە شتێك نەبووایە ڕووی دەگۆڕا وقسەی نەدەكرد، بەڵكو هاوەڵانیشی تێدەگەیشتن كە حەز بەو شتە ناكات تەنها بە سەیركردنی ڕووی.