explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی دەكرد نزا گشتگیرەكان بكات بۆ داواكردنی خێری دونیا وقیامەت؛ ئەم نزایانە لە وشەی كەم پێكهاتوون بەڵام مانای قووڵ وزۆریان لەخۆگرتووە، ئەم جۆرە نزایانە ستایشی خودا وداواكردنی شتی چاكیان تێدایە، و وازی لە نزای تر دەهێنا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • سوننەتە نزا بکرێت بە دەستەواژە ئاسان وکۆکەرەکان کە کۆی مانای خێر وچاکەى تێدایە، زۆر لەخۆ كردن وزیادەڕەوی لە داواكردندا مەكروهە؛ چونكە پێچەوانەی ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
  • پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەتایبەت ئەم سیفەتەی پێبەخشراوە: وشەی كەم وپوخت دەڵێت بەڵام مانای زۆر وقوڵ دەبەخشن.
  • بەپەرۆشی لەسەر ووتنی ئەو نزایەی كە بە چەسپاوی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەگەرچیش نزاكە درێژ بێت، و وشەكانی زۆر بێت، چونكە هەموویان لە نزا گشتگیرەكانن.