لە سەرەتای فەرموودەکەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر لە سێیەکی شەو هەستایە؛ ئومەتەکەى ئاگادار دەکردەوە لە بێئاگایی وهانیانی دەدا بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوانەى کە دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە، پێیانی دەفەرموو: (ئەی خەڵکینە یادی خواى گەورە بکەن): واتا بە زمان وئەندامەکان بۆئەوەى بەرهەمی پەرستن بەدەست بهێنن ئەمیش بە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان و وازهێنان لە کردەوە خراپەکان، فەرموودەکە باسی ئەوەیشی تێدا هاتووە لەوەیە کەسێک بۆ خۆی لە خواى گەورە بپاڕێتەوە، ودەتوانێت سێیەکی یان نیوەى یان هەموو پاڕانەوەکەى نزا کردن بێت بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، بۆیە لە جیاتى ئەوەى نزا بۆ خۆی بکات؛ نزا بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەکات، هەروەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە کە -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: (من صلَّى عليه مرة صلَّى الله عليه عشراً) [رواه مسلم] واتە: (هەرکەسێک یەک سەڵاواتم لەسەر بدات؛ ئەوا خواى گەورە دە سەڵاواتی لەسەر دەدات)، بۆیە پاداشتی ئەم سەڵاواتدانە بەسە بۆی، بەهۆی ئەمە پێی فەرموو: (کەواتە؛ نیگەرانی وناڕەحەتیەکانت لەسەر لادەبرێت، و-خواى گەورە- لە تاوانەکانت خۆش دەبێت): واتا تۆ داوا دەکەیت هۆکارەکانى زیان وناڕەحەتی وغەماریت لەسەر لابچێت، بۆیە ئەگەر سەڵاوات لەسەر من بدەیت لە جیاتی پاڕانەوە بۆ خۆت؛ ئەوا ئەوەى تۆ مەبەستتە بۆت جێبەجێ دەبێت، ولەوەیە مەبەست لەم فەرموودەیە ئەوە بێت کە بەشێک لە پاڕانەوەى تایبەت کردبوو بۆ سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، وەکو ئەوەیە بڵێت: هەرکاتێک نزا بۆ خۆم بکەم؛ سەڵاوات لەسەر تۆ دەدەم، ومانای ئەوە نییە لە کاتی نزدا تەنها سەڵاوات بدرێت بەڵکو هەردوویان کۆدەکاتەوە، نزا بۆ خۆی دەکات وسەڵاواتیش دەدات بەم شێوەیە لە کۆی فەرموودەکان و ئادابەکانى نزا کردندا هاتووە.