پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە مسوڵمانی گوناهبار ؛ هیوا هەیە بەوەی خوای گەورە لێی ببورێت ولێی خۆش بێت، جگە لە ئەو كەسە نەبێت كە تاوان ئاشكرا دەكات وشانازی پێوە دەكات بەئەوپەڕی بێ ئابڕووییەوە ؛ ئەمە شایستەی لێخۆشبوون نییە، بە شەو گوناهێك دەكات، پاشان كاتێك بەیانی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، باسی گوناهەكەی بۆ خەڵكی دەكات ؛ بەوەی دوێنی فڵان گوناهی كردووە، شەوی بەسەردا ڕۆیشت ؛ خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام كاتێك بەیانی بەسەردا هات ؛ داپۆشینی خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد !!