پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە ڕاستگۆیی، وڕایگەیاندووە كە پابەندبوون پێوەی مرۆڤ دەگەیەنێت بە كردەوەی چاكی بەردەوام، وڕاهاتن لەسەر كاری خێر خاوەنەكەی دەگەیەنێت بە بەهەشت، ومرۆڤ بەردەوام ڕاستگۆ بێت لە نهێنی وئاشكرادا شایستەیە پێی بووترێت: ڕاستگۆ؛ ئەمیش كەسێكە لە بەرزترین پلەی ڕاستگۆییدایە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریدا سەبارەت بە درۆكردن و ووتنی قسەی پوچەڵ؛ چونكە دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لە پابەندبوون لەسەر ڕێگای ڕاست، ودەبێتە هۆی كردنی شەڕ وخراپە وتاوان، پاشان خاوەنەكەی دەگەیەنێتە دۆزەخ، وكەسێك بەردەوام درۆ دەكات هەتاوەكو لەلای الله بە درۆزن دەنووسرێت.