explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە تانەدان لە خەڵكی وباسكردنی عەیب وكەموكورتیەكانیان وجوێندان ونەفرەت كردن وبەد گۆیی وبەد كاری وبێ شەرمی لە قسە وكردەوەدا ؛ هەموو ئەمانە لە سیفەت وڕەوشتی ئیماندار نییە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نەبوونی -نەفی كردنی- ئیمانی كەسێك لە دەقە شەرعییەكاندا بەهۆی كردنی كردەوەیەكی حەرامە یان وازهێنانە لە واجبێك.
  • هاندان وئامۆژگاری بە پاراستنی ئەندامەكان لە وتە وكردەوە خراپەكان، بەتایبەتی زمان.
  • سیندی دەڵێت: بەكارهێنانی پلەی بەراوردی باڵا (الطعّان:تانەدەر، اللعّان:نەفرەتكار) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تانەدان ونەفرەت كردن بە كەمی لەسەر ئەو كەسەی شایستەیە ؛ ئەمە زیانی نابێت بۆ سیفەتەكانی كەسی ئیماندار.