پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە خۆكوشتن بە ئەنقەستەوە لە دونیادا، چونكە لە ڕۆژی قیامەتدا سزاكەی ئەوەیە لە نێو ئاگری دۆزەخدا بە هەمان شێوە خۆی دەكوژێت كە لە دونیادا خۆی كوشت وەكو سزایەكی گونجاو بەرامبەر كردەوەكەی، هەركەسێك خۆی فڕێ بداتە خوارەوە لەسەر شاخێك وخۆی بكوژێت؛ ئەوا لە نێو ئاگری دۆزەخدایە وخۆی فڕێ دەداتە نێو دۆڵەكانی دۆزەخ بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی، وئەوەی خۆی بكوژێت بە ژەهر خواردن؛ ئەوا ژەهرەكەی لە نێو دەستیدایە ولە نێو ئاگری دۆزەخدا دەیخوات بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی، وئەوەی لە سكی خۆی بدات بە ئاسنێك وخۆی بكوژێت؛ ئەوا ئاسنەكەی لە نێو دەستیدایە ودەیخاتە نێو سكیەوە لە ئاگری دۆزەخدا بە بەردەوامی بۆ هەتاهەتایی.