پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە سێ جۆر لە خەڵكی شایستەی سزای خوای گەورەن لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەم سزایانە سێ جۆرن ئەگەر تەوبە نەكەن یان خودا لە سزادانیان خۆش نەبێت: یەكەم: خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا قسەیان لەگەڵدا ناکات بەهۆی زۆری توڕەیی لێیان بەڵكو وازیشیان لێدەهێنێت، یان بە شێوەیەك قسەیان لەگەڵدا دەكات كە پێی ئاسوودە نین وبەڵگەیە لەسەر توڕەبوونی لێیان. دووە: خاوێنیان ناكاتەوە وستایشیان ناكات، وپاکیان ناكاتەوە لە تاوانەكان. سێیەم: وبە سزایەكی توند وسەخت ئازار دەدرێن لە قیامەتدا. ئەم سێ جۆرە لە خەڵكی بریتین لە: جۆری یەكەم: پیاوێك بەتەمەنە وتاوانی داوێن پیسی دەكات. دووەم: هەژارێكی خاوەن پارە وسامان نییە لەگەڵ ئەمەیشدا خۆی بەگەورە دەزانێت بەسەر خەڵكیدا. سێیەم: ئەوەی زۆر سوێند دەخوات لە كڕین وفرۆشتندا، سوێند دەخوات بە ناوی الله ودەیكات بە هۆكارێك بۆ بەدەستهێنانی پارە وسامان.