پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەی دوو جۆر لە خەڵكی باسكرد: جۆری یەكەم: هاوڕێی چاك ؛ كە ڕێنموێنی دەكات بۆ لای خوای گەورە وئەو شتانەی ڕەزامەندی پەروەردگاری تێدایە، ویارمەتیدەرە لە گوێڕایەڵیكردنی پەروەردگار، نمونەی ئەم كەسە وەكو فرۆشیاری میسك وایە، یان هەندێكت پێدەدات، یان ئەوەتا لێی دەكڕیت، یان بۆنی خۆشی بەسەرتا دێت. جۆری دووەم: هاوڕێی خراپ ؛ كە مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە ڕێبازی الله، ویارمەتیدەرە لەسەر كردنی گوناهەكان، وكردەوەی خراپ وناشیرینی لێوە دەبینیت، وتووشی سەرزەنشتی دەبیت بەهۆی هاوڕێیەتی ودانیشتن لەگەڵی نمونەی ئەم كەسە وەكو ئەو ئاسنگەرە وایە كە فوو دەكات بە كورەدا ؛ یان ئەوەتا جلەكەت دەسوتێنێت بەهۆی پرژی ئاگرەكە، یان ئەوەتا بەهۆی نزیكبوونت لێی بۆنی پیس وناخۆش دێت بەسەرتدا.