پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووترا كە عبد الله ی كوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- هەموو ڕۆژێك بەڕۆژوو دەبێت وبە درێژایی ساڵ ڕۆژوو ناشكێنێت، وبە درێژایی شەو؛ نوێژ دەكات وناخەوێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێكرد، وپێی فەرموو: ڕۆژانێك ڕۆژوو بگرە وڕۆژانێكی تر بیشكێنە، بەشێك لە شەو نوێژ بكە وبەشێكی تر بخەوە. ونەهی لێكرد لەوەی هەموو ڕۆژەكان بەدوای یەكدا بەڕۆژوو بێت وبە درێژایی شەو نوێژ بكات، وپێی فەرموو: تۆ ئەگەر وا بكەیت ئەوا چاوەكانت لاواز دەبن وئازاریان پێدەگات، وڕۆحت شەكەت وماندوو دەبێت؛ بۆیە هەركەسێك بەدرێژایی ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو بێت ئەوا لەڕاستیدا ڕۆژووی نەگرتووە وبۆی حسێب ناكرێت، وپاداشتی دەستناكەوێت چونكە سەرپێچی كردووە، وسوودی وەرنەگرت لە ڕۆژوو نەگرتن چونكە خۆی گرتەوە لە خواردن وخواردنەوە. پاشان ڕێنمونی كرد بۆ ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێكدا؛ چونكە پاداشتی ڕۆژووگرتنی یەك ڕۆژ؛ وەكو پاداشتی ڕۆژووگرتنی دە ڕۆژە، وئەمیش كەمترین بڕی چەندجاربوونی پاداشتی كردەوە چاكەكانە. عبد الله ووتی: من لەوە زیاتر دەتوانم. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: كەواتە وەكو داود -علیه السلام- ڕۆژوو بگرە، ئەمیش باشترین جۆری ڕۆژووگرتنە، ئەو ڕۆژ نە ڕۆژێك بەڕۆژوو دەبوو، وئەگەر بگەیشتایە بە دوژمن؛ ڕای نەدەكرد، چونكە شێوازی ڕۆژووگرتنی نەدەبووە هۆی لاوازبوونی لاشەی.