(ئەگەر هەتا ساڵی داهاتوو): واتە هەتا مانگی موحەرەمی ساڵی داهاتوو. (لە ژیاندا بمێنم): واتە زیندوو بم. (ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش): واتە لە گەڵ ڕۆژی عاشورا کە دەی مانگی موحەرەمە، هۆکاری ڕۆژووگرتنی ڕۆژی نۆیەم لە گەڵ دەیەم وەکو پێچەوانەیەک بۆ جولەکە کە تەنها ڕۆژی دەیەم بەڕۆژوو دەبن، ووتراوە: وەکو یەدەگ نەوەک ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عاشورا لە دەست بچێت، بەڵام ڕای یەکەم پەسەندترە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەتا مانگی موحەرەمی ساڵی داهاتوو لە ژیاندا نەما وکۆچی دوایی کرد، ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووپاتی لەسەر کردبێتەوە ئەنجامدانى سونەتە، بۆیە ڕۆژووگرتنی ئەم دوو ڕۆژە سونەتە وئەگەر نەکرا ڕۆژی دەیەم ویانزەیەم، وئەگەر کەسێک ئەمیشیانی نەتوانى ئەوا دروستە تەنها ڕۆژی دەیەم بەڕۆژوو بێت.