ئەبو هوڕەیڕە -ڕەزای خوای لێبێت- خۆشەویست وهاوەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات كە سەروەرمان -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری كردووە وپەیمانی لێوەرگرتووە بە ئەنجامدانی سێ شت: یەكەم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێك. دووەم: ئەنجامدانی دوو ڕكاتی چێشتەنگاو لە هەموو ڕۆژێكدا. سێیەم: ئەنجامدانی نوێژی ویتر لە پێش خەون؛ ئەمیش بۆ كەسێك كە بترسێت لەوەی هەڵنەستێت لە كۆتایی شەودا.