پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتنی ڕۆژی جومعە بە تەنها، مەگەر لەگەڵ ڕۆژووگرتنی ڕۆژێک لە پێشی یان لەگەڵ ڕۆژووگرتنی ڕۆژێک لە پاشی نەبێت (واتا: پێنج شەممە وجومعە پێکەوە بە ڕۆژوو بێت؛ یان جومعە وشەممە بەڕۆژوو بێت پێکەوە، یان بە گوێرەی رۆژووگرتنێکی ڕێکخراو بێت. (بۆ نمونە: ئەگەر ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عاشورا یان عەرەفە بکەوێتە ڕۆژی جومعەوە ئەوا دروستە بە تەنها جومعە ڕۆژوو بێت، یان کەسێک ڕۆژ نە ڕۆژێک ڕۆژوو بگرێت، یان ڕۆژوو گرتنی قەرزدانەوە، بەڵام باشتر وایە خۆی بە دوور بگرێت لە ڕۆژووگرتنی ڕۆژی جومعە بە تەنها مەگەر ناچار بێت وەکو ڕۆژی عاشورا یان عەرەفە ئەگەر بۆی نەکرا ونەیتوانی ڕۆژێک پێشی یان پاشی بە ڕۆژوو بێت لەگەڵ ڕۆژی جومعە).