پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووترا کە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- سوێندی خواردووە کە هەموو ڕۆژێک بەڕۆژوو بێت، وهەموو شەوێک شەونوێژ بکات ونەخەوێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێیکرد: ئایا وای وتووە؟ ئەویش (عبداللە) ووتی: بەڵێ، فەرمووی: ئەمە قورسە لەسەرت وناتوانیت، وڕێنموێنی کرد بۆئەوەى هەندێک کات ئیسراحەت بە ماندووبوونی لاشەی خۆی بدات وهەندێک کاتی تر پەرستن ئەنجامبدات بە ڕۆژووگرتن وشەونوێژکردن، وئامۆژگاری ئەوەى کرد لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت؛ بۆئەوەى پاداشتی ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکەى دەستبکەوێت، (عبداللە) پێی ووت ئەو توانای لەوە زیاتری هەیە، وبەردەوام داواى زیاتری کرد هەتاوەکو لە باشترین شێوازى ڕۆژووگرتن وەستا، ئەویش ڕۆژووگرتنی پێغەمبەر داودە -علیه السلام-، کە ڕۆژێک بە ڕۆژوو دەبوو وڕۆژەکەى پاشی دەیشکاند، بەڵام ئەو ووتی تواناى لەمە زیاتری هەیە ئەمیش بەهۆی سووربوونی لەسەر ئەنجامدانى خێر بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: هیچ ڕۆژوویەک لەمە باشتر نییە.