لە عوبەید الله كوڕی عەدی كوڕی خیارەوە دەڵێت: دوو پیاو هەواڵیان پێدام کە هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا لەکاتێکدا خەریکی دابەشکردنی خێر بوو، و داوای بەشێکیان لێکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەریانەوە تا خوارەوە سەیری کردن، و بینی کە بەهێز و توندوتۆڵن، پاشان فەرمووی: «ئەگەر دەتانەوێت شتێکتان دەدەمێ، بەڵام هیچ بەشێکی تێدا نییە بۆ کەسێکی دەوڵەمەند، یان بۆ کەسێک کە بەهێزە و توانای پەیداکردنی بژێوی هەیە». (سەحیح - ڕاست) - رواه أبو داود والنسائي
explain-icon

شیکردنەوە

دوو پیاو هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا، لە کاتێکدا خێری دابەش دەکرد، و داوایان لێکرد کە خێریان پێ ببەخشێت، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چەند جارێک سەیری کردن بۆئەوەی حاڵیان بزانێت، و بۆی دەربكەوێت ئایا خێر بەخشین پێیان؛ حەڵاڵە یان نا ؟ بۆی ڕوون بوویەوە کە دوو پیاوی بەهێزن، فەرمووی: ئەگەر دەتانەوێت؛ هەندێكتان پێدەدەم لە خێرەكە، بەڵام لەم خێرە؛ هیچ بەشێکی تێیدا نییە بۆ ئەو کەسەی کە پارە و سامانی هەیە و بەشی دەکات، و نە بۆ ئەو کەسەی کە توانای کارکردن و بەدەستهێنانی پارە و سامانی هەیە، تەنانەت ئەگەر ئەمەی كۆتا پارە و ماڵیشی نەبێت؛ دەوڵەمەندە و بێ پێویستە بەهۆی ئەوەی بەهێز و توانای بەدەستهێنانی بژێوی هەیە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • کەسی دەوڵەمەند یان بەهێز كە توانا بەدەستهێنانی بژێوی هەیە؛ حەرامە داوای خێر بكات.
  • کەسێک پارە و سامانی نەبێت؛ بنچینە ئەوەیە هەژارە و شایستەیە خێری پێ ببەخشرێت.
  • تەنها بەهێز بوون مانای ئەوە نییە كە شایستە نابێت خێری پێ ببەخشرێت، بەڵکو دەبێت توانای دەستکەوتنی بژێویشی لەگەڵدا بێت.
  • ئەو کەسەی توانای بەدەستهێنانی ئەو بژێویەی هەیە کە بەشی دەکات؛ دروست نییە لە خێری فەرز وەربگرێت، چونکە بە دەستکەوتەکەی بێ پێویستە، وەک بێ پێویستی دەوڵەمەند بە سامانەکەی.
  • ئاماژەیە بۆ پەروەردەیەكی پێغەمبەرایەتی مەزن بۆ کەسایەتی موسڵمان؛ لەسەر شكۆداری نەفس و بەخشین نەک وەرگرتن و داواکردن و تەمبەڵی.