پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کرد لە لێدانی خێزانەکان، عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا ئافرەتان سەرکێشی دەکەن وگوێڕایەڵ نین بۆ مێردەکانیان وڕەوشتیان خراپ بووە. ئەویش ڕوخسەتی دا بە لێدانیان لێدانێک ئازاردەر نەبێت ئەگەر هۆکارێک هەبێت بۆی وەکو جێبەجێ نەکردنی مافی مێرد و سەرپێچیکردنی وجگە لەمانە. دواتر زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سکاڵایان دەكرد سەبارەت بە مێردەکانیان بەوەی زۆر بە سەختی لێیان دەدەن، وئەم ڕوخسەتە بە خراپی بەکاردەهێنن، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو پیاوانەی لە خێزانەکانیان دەدەن بە لێدانی سەخت؛ ئەوانە لە باشترینەکانی ئێوە نین.