كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاوایی گەڕایەوە ؛ بە ئافرەتێك لە ئەنساڕەكانی فەرموو: بۆچی حەجت ئەنجام نەدا، چی ڕێگر بوو لەوەی لەگەڵ ئێمە حەج بكەیت؟ عوزر خوایی هێنایەوە بەوەی دوو وشتریان هەبووە، مێردەكەی وكوڕەكەی لەسەر وشترێك حەجیان كردووە، ودانەکەی تریان بە جێ هێشتووە بۆئەوەی ئاوی پێ بهێنن وئاوی پێ بدەن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو كە ئەنجامدانی عومرە لە مانگی ڕەمەزاندا ؛ پاداشتی وەكو پاداشتی ئەنجامدانی حەجێكە.