لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پێیان وابوو كە جیهاد كردن لە پێناو الله وجەنگان دژی دوژمنان لە باشترین كردەوەكانە، بۆیە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە جیهاد كردنی ئافرەتان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردن بۆئەوەی باشترین جیهاد دەرهەق بە ئافرەتان بریتیە لە حەج كردنێك بەپێی قورئان وسونەت بێت وتاوان وڕیای تێدا نەبێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • جیهاد كردن لە باشترین كردەوەكانە بۆ پیاوان.
  • حەج كردن بۆ ئافرەتان باشترە لە جیهاد كردنیان، وحەج كردن لە باشترین كردەوەكانە بۆ ئافرەتان.
  • كردەوەكان پلە وپاداشتیان جیاوازە بە پێی ئەنجامدەرەكە.
  • حەج كردن بە جیهاد ناوبراوە ؛ چونكە جیهاد كردنی نەفسی تێدایە، هەروەها بەخشینی سامان وبەكارهێنانی وزەی لاشەیە، بۆیە پەرستنێكی لاشەیی وداراییە وەكو جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە.