پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەموو مسوڵمانێك بەرپرسیارە وئەركی لەسەر شانە دەبێت ڕەچاویان بكات و لەئەستۆیان بگرێت: پێشەوا وكاربەدەست بەرپرسیار وسەرپەشتیارە لەسەر ئەوانەی خوای گەورە كردوویەتی بە بەرپرسیار لەسەریان، دەبێت شەریعەتەكەیان بپارێزێت وجێبەجێی بكات، وبیانپارێزێت لەوانەی ستەمیان لێدەكەن، ودەبێت جیهاد بكات دژی دوژمنەكانیان، ونابێت مافەكانیان پشتگوێ بخات. پیاو بەرپرسیارە لەسەر خێزان ومنداڵەكانی لە جێبەجێكردنی مافەكانیان، وجوانی مامەڵەكردن لەگەڵیان، وفێركردنیان وپەروەردەكردنیان. ئافرەت بەرپرسیارە لەسەر ماڵی مێردەکەى ومنداڵەکانى ئەمیش بە جوان بەڕێوەبردنی ماڵەكە، وپەروەردەكردنی منداڵەكانی، ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی ئەودایە. بەندە -كۆیلە- بەرپرسیارە لەسەر ماڵی گەورەكەی لە پاراستنی ئەوەی لەنێو دەستیدایە، وخزمەتكردنی، ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی ئەودایە. هەموو یەكێك بەرپرسیارە دەرهەق بەئەوەی لەژێر دەستیدایە، ولێپرسینەوەی لێدەكرێت لەسەریان.