كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، وخەڵكی بینیان بەخێرایی بەرەو ڕوویەوە چوون، یەكێك لەوانە عبد الله ی كوڕی سەلام بوو -ڕەزای خوای لێبێت- كە ئەو كاتە جولەكە بوو، كاتێك بینی زانی كە ڕووی لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت؛ چونكە نور وڕۆشنایی وجوانی وشكۆ وهەیبەتی ڕاستگۆیی تێدا دەدرەوشێتەوە، یەكەم شت كە بیستی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو ئامۆژگاری خەڵكی كرد بۆ ئەنجامدانی چەند كردەوەیەك كە هۆكارن بۆ چوونە بەهەشت، لەوانەیش: یەكەم: بڵاوكردنەوەی سەلامكردن ودەرخستنی وزۆر ووتنی بەرامبەر ئەو كەسەی دەیناسیت وئەو كەسەیشی كە نایناسیت. دووەم: خواردن بەخشین بە خێركردن ودیاری ومیوانداری. سێیەم: گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ ئەوانەی پەیوەندی خزمایەتی ونزیكایەتیت هەیە لەگەڵیان لە ئاراستەی دایك وباوكەوە. چوارەم: ئەنجامدانی شەونوێژ لە شەودا لەكاتێكدا خەڵكی خەوتوون.