لە ئەبی عەبس عەبدولرەحمان کوڕی جەبرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا ناجێتە دۆزەخ وئاگری دۆزەخ پێیەکانی ناسوتێنێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی داوە بەوەی هەركەسێك پێیەكانی تووشی تۆز وخۆڵ بێت لەكاتی جیهاد كردن لەپێناوی الله دا؛ ئەوا ئاگری دۆزەخ بەر ئەو كەسە ناكەوێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • موژدەدان بە موجاهید بەوەى خواى گەورە ڕزگاری دەکات لە دۆزەخ.
  • باسكردنی پێیەكان ئەگەرچیش تۆز وخۆڵ هەموو لاشە دەگرێتەوە؛ هۆكارەكەی ئەوەیە زۆرینەی موجاهیدەكان لەو سەردەمەدا لەسەر پێ دەڕۆیشتن بۆ جیهاد، وپێیەكان لە هەموو حاڵەتێكدا بە تۆز وخۆڵ دادەپۆشران.
  • ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر تەنها بەركەوتنی تۆز وخۆڵ بە پێیەكان ببێتە هۆی حەرامبوونی دۆزەخ لەسەری؛ ئەی چی سەبارەت بە ئەو كەسەی هەوڵی داوە وكۆششی كردووە وهەموو تواناكانی بەگەڕخستووە لەكاتی جیهاد كردندا.