پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەوەی بە قسە وكردەوە ڕێنموێنیكار وڕێنیشاندەر وهاندەری خەڵكی بێت بۆ سەر ڕێگایەك كە هەق وخێری تێدایە، ئەوا پاداشتی وەكو پاداشتی ئەوانەیە كە شوێنی دەكەون بەبێ ئەوەی هیچ لەپاداشتی شوێنكەوتووان كەم بێتەوە. وئەوەی بە قسە وكردەوە ڕێنموێنیكار وڕێنیشاندەر بێت بۆ ڕێگایەك كە پوچەڵ وخراپەی تێدایە لە شەڕ و تاوان وگوناھ یان شتێك حەڵاڵ نەبێت، ئەوا تاوانی لەسەر دەنووسرێت هێندەی تاوانی ئەوانەی شوێنی دەكەون بەبێ ئەوەی هیچ لە تاوانی شوێنكەوتووانی كەم بێتەوە.