لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە (داهێنراوە) ڕەت دەکرێتەوە» [متفق علیه]. ولە [مسلم]دا دەفەرموێت: «ھەرکەسێک کردەوەیەک بکات کە لە دینی ئێمە نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت وڕەت دەکرێتەوە». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك شتێك یان كردەوەیەك دابهێنێت لە ئایندا كە هیچ بەڵگەیەكی قوئان وسونەتی لەسەر نەبێت ؛ ئەوا ئەو شتە یان كردەوەیە ڕەت دەكرێتەوە وخوای گەورە قبوڵی ناكات لە بكەرەكەی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • پەرستنەكان بنیات نراون لەسەر ئەو دەقانەی لەقورئان وسونەتدا هاتوون، بۆیە خوای گەورە دەپەرستین بەپێی ئەو دەقانەی لەشەریعەتدا هاتوون ؛ نەك بەپێی بیدعە وداهێنراوەكان.
  • ئاین بە ڕاوبۆچوون و بەباشدانان نییە، بەڵكو بریتیە لەشوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  • ئەم فەرموودە بەڵگەیە لەسەر كامڵی وتەواوی ئاینی ئیسلام.
  • بیدعە بریتیە لە هەرشتێك داهێنرا بێت لەئایندا، كە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵاندا بوونی نەبووە ؛ ئینجا بیروباوەڕ یان قسە یان كردەوە بێت.
  • ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی ئاینی ئیسلام، وەكو تەرازوو وایە بۆ كردەوەكان، هەروەكو چۆن هەموو كردەوەیەك لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە نەكرابێت ؛ ئەوا بكەرەكەی هیچ پاداشتێكی دەست ناكەوێت، بەهەمان شێوە هەر كردەوەیەك بەپێی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبێت ؛ ڕەت دەكرێتەوە.
  • مەبەست لە داهێنراوە نەهی لێكراوەكان ئەوانەی لە ئایندا دەكرێن ؛ نەك داهێنان لە شتی دونیایی.