لەو شتانەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر دەترسێت لەسەر ئومەتەکەى کە تووشی ببن ئەوەیە پیاوێک قورئان بخوێنێت؛ خەڵکی دەبینن پیاوەکە نور وڕۆشنایی قورئانی پێوە دیارە وشوێنەواری چاکی لەسەر ڕوونە، وپشتیوان وسەرخەری ئاینی ئیسلام ومسوڵمانانە وبەرگرییان لێدەکات، لەسەر ئەم حاڵەیە هەتاوەکو حاڵی دەگۆڕێت وخۆی لە ئیسلام جیا دەکاتەوە و واز لە قورئان دەهێنێت ودراوسێکەی دەکوژێت، وتۆمەتی شیرکی (موشریک بوونی) بۆ هەڵدەواسێت، پرسیاریان لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئایا کامیان شایستەترە بەوەى بە موشریک بانگ بکرێت، ئەم پیاوەى کە دراوسێکەى کوشتووە وتۆمەتی شیرکی بۆ هەڵواسیووە یان دراوسێکەى؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو کەسەی تۆمەتی شیرکی بۆ دراوسێکەى هەڵواسی وکوشتی شایستەترە بە موشریک بانگ بکرێت.