یەکەم کەسانێک کە دادگایی دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا؛ سێ کۆمەڵ لە خەڵکین: فێرخواز یان فێرکارێکی ڕیاباز، وجەنگاوەرێکی ڕیاباز، وخێرخوازێکی ڕیاباز، پاشان خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە ڕۆژی قیامەت دەیانهێنێت ونیعمەتەکانى خۆی لەسەریان بیردەخاتەوە، ئەوانیش دانی پێدا دەنێن، هەموویان پرسیاریان لێدەکرێت: چی کردەوەیەکت کرد؟ واتا بۆ سوپاسکردنی ئەم نیعمەتە، کەسێکیان دەڵێت: زانستی شەرعی فێربووم وقورئانم لە پێناو تۆ خوێند، (خواى گەورە) دەفەرموێت: درۆت کرد، بەڵکو فێربوویت بۆئەوەى پێت بووترێت: زانا ! وقورئان خوێند بۆئەوەى پێت بووترێت: قورئان خوێنە! بۆ خواى گەورە نەبوو، بەڵکو بۆ ڕیا وپێش چاوی خەڵکی بوو، پاشان فەرمانی لەسەر دەکرێت و لەسەر ڕووی ڕادەکێشرێت هەتاوەکو فڕێدەدرێتە نێو دۆزەخ، و بەهەمان شێوە ئەوانى تر.