لە دایكی ئیماندارانەوە (دایكی عبد الله) عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «هەر کەسێک کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە ڕەت دەکرێتەوە». ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا: «هەر یەکێک کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت كە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوەیە ڕەت دەکرێتەوە». (سەحیح - ڕاست) - رواه البخاري ومسلم