پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵمان پێدەدات لەم فەرموودەیەدا کە ئیماندار تووشی هەندێک لە بەڵا وناخۆشیەکان دەبێت لە نەفسی خۆی وماڵی وجگە لەمانەش، وخوای گەورە پاداشتی دەداتەوە لە سەر ئەو ناخۆشیانەی کە بەسەریدا هاتووە ئەگەر ئارام وسەبر بگرێت، هەرچەندە بەڵا وکارەساتەکە گەورەتر بێت ئەوا پاداشتەکە گەورەترە لە لایەن خوداوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە بەڵا وناخۆشیەکان نیشانەی خۆشەویستی خودایە بۆ ئیماندار، وقەزا وقەدەری خوای گەورە ڕوودەدن وخۆی لێ لادانیان مەحاڵە، بەڵام ئەوەی ئارام بگرێت وڕازی بێت، ئەوا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە بەوەی کە ڕازی دەبێت لەو بەندەیەی وئەمەش باشترین پاداشتە، وئەوەی توڕە وبێزار بێت وڕقی لە قەزا وقەدەری خودا بێت ئەوا خوای گەورە لێی توڕە دەبێت وئەم توڕەبوونەی خودا خراپترین سزایە بۆ ئەو بەندەیە.