ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- ڕوونی دەکاتەوە کە سورەتەکانى قورئانی پیرۆز دادەبەزی بۆ سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجیاکاری نێوانیانی نەدەکرد هەتاوەکو (بسم الله الرحمن الرحيم) دادەبەزی، بۆیە دەیزانی کە سورەتی پێشوو تەواو بووە، وئەمە دەستپێکردنی سورەتێکی نوێیە.