ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تووشی سەختی وناڕەحەتیەکی زۆر دەبوو لە کاتی دابەزینی وەحیدا، بۆیە لێوەکانی دەجوڵاندەوە وئەوەى دەفەرموو کە جبریل پێی فەرمووە پێش ئەوەى جبریل گەیاندنی وەحیەکە کامڵ بکات، لە ترسی ئەوەى نەوەک جبریل بڕوات ونەتوانێت لەبەری بکات، وئیبن عەباس شێوازى جوڵاندنى لێوەکانی پێغەمبەری-صلى اللە علیە وسلم- بۆ قوتابیەکەى سەعید کوڕی جوبەیر باسکرد، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئیبن عەباس سەیری پێغەمبەری خودای کردووە -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا لەو حاڵەتە بووە، وسەعیدیش بەهەمان شێوە وەسفی ئەم حاڵەتەى کردووە بۆ قوتابیەکانى، خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند سەبارەت بە ئەمە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ (16) إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُ (17)} [القیامة] واتە:{زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی بۆئەوەى پەلە بکەیت لە وەرگرتنیدا (لەبەرکردنیدا) (16) بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی (17)}، پاشان خواى گەورە دەفەرموێت: {فَإِذَا قَرَأْنَـٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ} [القیامة: 18] واتە:{ئەمجا کاتێک کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە لە خوێندنەوەیدا}، واتا ئەگەر جبریل وەحی -سروشی- گەیاند وتەواو بوو؛ تۆ گوێی بۆ بگرە وبێدەنگ بە، پاشان لەسەر ئێمە کە بیخوێنێتەوە بەو شێوەیەی ئەو -جبریل- خوێندیەوە، ئیبن عەباس دەڵێت: بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-ئەگەر جبریل -علیه السلام- بهاتایە بۆ لای؛ گوێی بۆ دەگرت، وئەگەر جبریل -علیه السلام- بڕۆیشتایە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی دەخوێندنەوە هەروەکو چۆن جبریل بۆی خوێندیەوە.