لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو، سیانزە ساڵ لە مەککە مایەوە، پاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆیە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، ولەوێش دە ساڵ مایەوە، پاشان وەفاتی کرد -صلى اللە علیە وسلم-». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

Bayani

ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو، سیانزە ساڵ لە مەککە مایەوە پاش ئەوەى وەحی دابەزی، پاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆیە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، ولەوێش دە ساڵ مایەوە، پاشان وەفاتی کرد -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا تەمەنی شەست وسێ ساڵ بوو.

explain-icon

Daga Cikin Fa idodin Hadisin

  • گرنگیدانى هاوەڵان بە سیرەی -ژیاننامەی- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.