پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە ئومەتەکەی دەکات بە دوورکەوتنەوە لە حەوت تاوان وگوناهی لەناوبەر، وکاتێکیش پرسیاری لێکرا کە ئەو تاوانانە چین؟ ڕوونی کردەوە: یەکەم: هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە (شیرک)، ئەمیش دانانی هاوتا وهاوشێوەیە بۆ خواى گەورە ئەگەر بە هەر شێوەیەک بێت، وکردنی هەر پەرستنێک لە پەرستنەکان بۆ جگە لە الله -سبحانه وتعالى-، وسەرەتا لە شیرکەوە دەستی پێکرد چونکە گەورەترین تاوانە، دووەم: سیحر کردن - ئەمیش بریتیە لە گرێ ونووسینی جادوو وشتی وەک دەرمان ودوکەڵ -، کە کاریگەری هەیە لەسەر لاشەى سیحرلێکراو بە کوشتن یان نەخۆشی، یان جیاکردنەوەى هاوسەرەکان لەیەکتر، ئەمە کردەوەیەکی شەیتانیە، زۆر جار ناتوانێت ئەم کارە بکات هەتاوەکو شیرک وهاوبەش بۆ الله بڕیار دەدات ونزیک دەبێتەوە لە ڕۆحە پیسەکان بەو شتانەى خۆشیان دەوێت. سێیەم: کوشتنی نەفسێک کە خواى گەورە حەرامی کردووە کوشتنی مەگەر بەهۆی پاساوێکی شەرعی کە فەرمانڕەوا جێبەجێی دەکات. چوارەم: خواردنی ڕیبا بەڕاستەوخۆ یان سوود لێوەرگرتنی بە جۆرەکانى تر. پێنجەم: خواردنی ماڵ وپارەى ئەو منداڵەى باوکی مردووە وهێشتا باڵغ نەبووە. شەشەم: ڕاکردن وپشتکردن لە گۆڕەپانی جەنگ بەرامبەر کافرەکان. حەوتەم: هەڵواسینی تۆمەتی زینا کردن بۆ ئافرەتە ئیماندارە داوێن پاکەکان، هەروەها تۆمەت هەڵواسین بۆ پیاوانی ئیماندار.