explain-icon

Explanation

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک سوێند بخوات بە جگە لە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى ئەوا کوفری کردووە بە خوا وهاوەڵی بۆ بڕیار داوە؛ چونکە سوێند خواردن بەمەزندانانى سوێند پێخوراوە، و بەمەزندانان تەنها مافى خواى گەورەیە ؛ بۆیە دەبێت مرۆڤ بەتەنها سوێند بە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى بخوات، وئەم سوێند خواردنە بە جگە لە الله شیرکی بچووکە؛ بەڵام ئەگەر سوێندخۆر ئەوەندە سوێندپێخوراو بەمەزن دابنێت وەکو بەمەزندانانى الله یان زیاتر ؛ ئەوا لەم حاڵەتەدا دەبێتە شیرکی گەورە.

explain-icon

Benefits from the Hadith

  • بە مەزندانان و بە گەورەکردنی کەسێک یان شتێک بە سوێند خواردن تەنها بۆ خوای گەورە دەبێت؛ بۆیە نابێت سوێند بە کەسێک یان شتێکی تر بخورێت جگە لە خوای گەورە وناو وسیفەتەکانى.
  • بەپەرۆشی هاوەڵان لەسەر فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە، بەتایبەت ئەگەر ئەو خراپەیە پەیوەندی بە شیرک یان کوفرەوە هەبێت.